١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٣٩
هۆشیار زێباری: من دژی حەشدی شەعبی قسەم نەکردووە

وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراق کە لەم دواییەدا دژی حەشدی شەعبی هەڵوێستی گرتبوو، لە لێدوانێکدا لە قسەکانی خۆی پاشەکشێی کرد و وتی کە قسەکانی پێچەوانە خوێندراوەتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەعلوومە، هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق کە لەم دواییەدا دژی حەشدی شەعبی هەڵوێستی گرتبوو، لە لێدوانێکدا لە قسەکانی خۆی پاشەکشێی کرد و وتی کە قسەکانی پێچەوانە خوێندراوەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: من دژی حەشدی شەعبی قسەم نەکردووە. لە زمانی منەوە قسەیەکیان بڵاو کردبووەوە کە من نەموتبوو.

زێباری جەختی کرد: لە گفتوگۆیەکدا کە لەگەڵ کەناڵی ئەلحوڕە هەمبوو خەیانەتم لێکرا.

ناوبراو وتی: حەشد هێزێکی موجاهیدە و کەس ناتوانێت بێ ڕێزی بە گیان فیداییەکانی  بکات.

342/